بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - (موحەممەد جەواد زەریف) وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران شەوی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ (مەولوود چاووش ئوغلو) وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیاو(سێرگئێی لاڤرۆف) وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە ژنێڤ وتیشی: ڕووسیاو ئێران بە پێی داخوازیی دیمەشق لە سووریادا ئامادەن.
زەریف لە بارەی بوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا بە بیانووی پاراستنی هەرێمە نەوتییەکانیش بە لاقرتییەوە وتی: داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لانیکەم لە بارەی ئامانجەکانی ئەو وڵاتەوە ڕاستبێژە.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران هەروەها بە دەربڕینی ئەمەی کە پێکهاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا دەستپێکی ڕەوتێکی گرفت چێکەرە وتیشی: نابێ هیچ دەستوەردان و گوشارێکی دەرەوەی لە سەر لێژنەی یاسای بنەڕەتی هەبێت ئەم لێژنەیە تەنیا تایبەتی سوورییەکان بێت و هەر بە هۆی خۆشیانەوە بەڕێوە ببردرێت.
(سێرگێئی لاڤرۆف) وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیاش وێڕای پێداگرتن لە سەر چارەسەریی سیاسی قەیرانی سووریا وتی: پێکهاتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی تازەی سووریا، سەرکەوتن و دەستهاتێکی گەورەیە بۆ گەلی ئەم وڵاتە.
(مەولوود چاووش ئوغلو) وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیاش وێڕای پێداگرتن لە سەر بەڵێنمەندیی ئانکارا لە مەڕ پارێزرانی سەروەری و دەستەڵاتی سووریا وتی: گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان گەلێک گرینگە.
یەکەم کۆبوونەوەی ێژنەی یاسای بنەڕەتیی تازەی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ژنێڤی سوییسڕا بەڕێوە دەچێت.
.........
340